بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی رێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی وتی: بەداخەوە رەوتی روو لە گەشەی توندوتیژی دژی ئیسلام و موسڵمانان لە هەندێ وڵاتی ئەورووپایی بووەتە تەنگژەیەکی بنەڕەتی.
وتیشی: جەختمان ئەوەیە دەبێ دەستبەجێ و بێ دەستەوسانیی لە لایەن هەموو ئەو کەسانەی خۆیان بە پارێزەری ڕاستەقینەی بایەخەکانی مافی مرۆڤ دەزانن، ئیدانە بکرێت.
راشیگەیاند: دەبێ کەموکۆڕی مافەوانی و دادوەری لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بۆ رووبەرووبوونەوە لەگەڵ سووکایەتیکەران بە بایەخە پیرۆزە فەرهەنگی و ئایینییەکان چارەسەر بکرێت.
جەختیشی کرد کە دەوڵەت و ئوممەتی ئیسلامی ئەگەر ئەم رووداوە تاڵانە دووبارە بووەوە دەبێ پەیوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ ئەو وڵاتەدا ببچڕن و گەمارۆ بخەنە سەر بەرهەمەکانیان.
Your Comment